بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله


MOSLIM.SE

ده ست نوێژ گرتن


پێشه كی

نوێژكۆڵه كه ی ئیسلامه، دوای ووتنی شایه توومان، یه كه م خشتی سه ر بناغه ی ئیمانه، له به ر گه وره یی نوێژ بوو كه له ئاسمان و له كاتی میعراج دا فه رز كرا.
پێغه مبه رمان دروودی خوای له سه ر بێ ده فه رموێ "بنی الاسلام علی خمس: شهادة ان لا اله الا الله، وان محمدا رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتاء الزكاة،وصوم رمضان، وحج البیت".
واتا ئیسلام له سه ر پێنج بناغه دا بنیات نراوه: شایه تمانی به وه ی جگه له خودای مه زن هیچ خودایه كی دیكه نی یه و كه محمد نێرراوی خودایه و، نوێژ كردن و، زه كات دان و، به ڕۆژوو بوونی ڕه مه زان و، حه ج كردن.
هه ر وه ها پێغه مبه ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده فه رموێت: (نوێژ كۆڵه‌كه‌ی دینه‌)، نوێژ وه‌كو ئه‌و به‌رده‌ وایه‌ كه‌ بۆ بنچینه‌ی خانویه‌ك داده‌نرێت, هه‌ر خانویه‌ك به‌ردی بناغه‌ی نه‌بێت ئه‌وا به‌شه‌كانی تری پێك نایه‌ت, بۆیه‌ ئه‌ی موسڵمانی به‌ڕێز ده‌بێت بزانیت یه‌كه‌م كرده‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی دوایی خودای گه‌وره‌ پرسیارت لێ ده‌كات له‌سه‌ری (نوێژه‌كانته‌)، ئه‌گه‌ر له‌ نوێژه‌كانت ده‌رچووی ئه‌وا به‌ پشتیوانی خودا ئه‌وانه‌ی تریشت ئاسان ده‌بێت, نوێژێك كه‌ كۆڵه‌كه‌ی دین بێت و یه‌كه‌م شت بێ كه‌ پرسیار له‌ به‌نده‌ بكرێت له‌سه‌ری كه‌واته‌ ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته‌ كه‌ ئه‌م نوێژه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دروست و رِاست ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌یه‌وێت و لێمان وه‌ربگرێت.
جگه له وه ش خودای گه وره مزگێنی داوه ته كه سانێك كه دڵیان به نوێژه كانیانه وه یه و له كاتی خۆیدا نوێژ ده كه ن، به وه ی ده خرینه به هه شته وه و له وێش ڕێزیان لێ ده گیرێ: "والذين هم على صلاتهم يحافظون، اولئك في جنات مكرمون". ئه وانه ی كه له نوێژ كردنا مل كه چن خوای گه وره مزگێنی پێ داون كه له دونیاو قیامه تدا سه ركه وتووده بن.
كۆمه ڵگه ی موسڵمان به نوێژ كه ره كانی دا ده ناسریته وه، كۆمه ڵگه ش كاتێك به خته وه ره تا مزگه وته كان ئاوه دان بێت، تا نوێژ كه ری زۆری تێدا بێت، نوێژ كه رێك كه ڕه وشتی ئیسلامی له خۆ گرتبێت به شێك بێت له چاوپۆشی و سنك فراوانی.

ده ست نوێژ


هه ر كه سیك بیه وێت نوێژ ئه نجام بدات ئه وا پێویسته له سه ری ده ست نوێژی هه بیت، چونكه هه رگیز نوێژ به بێ ده ست نوێژ ئه نجام نادرێت .
ده ست نوێژ ئه وه یه: شوشتنی چه ند به شێكی تایبه تی له له شی مرۆڤی موسڵماندا..ئه مه ش بۆ ئه م مه به سته یه تا موسڵمان به خاوێنی یه وه بچێته به رده م خودای گه وره.

خۆ پاك كردنه وه و ئادابه كانی:

خۆ پاك كردنه وه و ئادابه كانی: ـ سوننه ته به پێی چه پ بچینه (توالێت) و به رله وه ش ده بێ بڵیین (بسم الله، أللهم إني أعوذ بك من الخبث والخبائث ) واته: ئه ی خودایه من په نات پێ ده گرم له نێرینه ی جنۆكه كان و مێیینه كانیان، هه ر وه ها به ده ستی چه پ خۆمان پاكژ بكه ینه وه ئه وجا ده ست بكه ین به ده ست نوێژ گرتن.

ده ست نوێژ گرتن لا یه نی فه رزی هه یه و هه ر وه ها لایه نی سوننه ت:

ـ ئه وه ی له ده ست نوێژدا فه رزه

1- نی یه ت هێنان
2 ـ شوشتنی هه موو ده موچاو
3 ـ شوشتنی هه ردوو ده ست تائه نیشك
4 ـ ته ڕ كردنی به شێكی سه ر، واته (مه سحی سه ر)
5 ـ شوشتنی هه ردوو پێ (تا قوله پێ)
6 ـ پاش و پێش نه كردنی ئه وانه ی سه ره وه كه باسمان كرد

ـ ئه وه ی له ده ست نوێژدا سوننه ته

1 ـ ناوی خوا هینان (بسم الله) كردن
2 ـ به كار هێنانی سیواك
3 ـده ست خستن له نێوان په نجه كانی ده ست و پێ
4 ـ ئاو وه ردان له ده م و لووت
5 ـ ده ستی ته ڕ هێنان به سه ر ده ر ه وه و ناوه و ه ی گویدا
6 ـ پیشخستنی لای ڕاست به سه ر لای چه پدا
7 ـ شوشتنی ئه ندا مه كانی ده ست نویژ (سێ جار)
8 ـ خێندنی دوعای دوای ده ست نوێژ


شێوازی ده ستنوێژ گرتن


1 ـ نی یه ت بێنه و بڵێ (بسم الله)
2 ـ سێ جار ده ست و په نجه كانت به جوانی بشۆ

3 ـ سیواك بكه و ناو ده مت پاكژ بكه ره وه

4 ـ لووتت پاكژ بكه وه و ئاوی تێ وه رده



5 ـ سێ جار ده مو چاوت بشۆ، له ڕووانی مووی (سه ر) ه وه تا ژێر چه ناگه و له نه رمه ی گوێ وه تا نه رمه ی گوێ                    

  

6 ـ هه ردوو ده سته كانت تائه نیشك بشۆ و به چاكی ده ستیان به سه ر دابێنه (یه كه م جار به ده ستی ڕاست ده ست پێ بكه)               

 


7 ـ (مه سحی سه ر) كه مێك ئاو بخه ره ناو ده ستت و به پێش سه رتی دا بێنه تا پشتی سه رت، سوننه ت وایه ده ستی ته ڕ بێنی به هه موو سه رتدا


8 ـ به ده ستی ته ڕ هه ردوو گوێكانت پاكژ بكه ره وه



9 ـ هه ردوو پێ یه كانت تا گۆزینگت (قوله پێ) به چاكی بشۆ و ده ست به ناو په نجه كانیشتا بێنه (یه كه م جار به پێی راسته ده ست پێ بكه)




10 ـ كه له ده ستنوێژ ده بی یه وه، به پێی ڕاست له توالێت وه ره ده ره وه و ڕوو له قیبله بكه و دوعای ده ست نوێژ بخێنه، كه به م شێوه یه یه: ( أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله ) ، واته : شايه‌تی ده‌ده‌م که‌ هیچ په‌رستراوێک نی يه‌ به‌ هه‌ق جگه‌ له‌ ( الله ) تاکی بێ هاوبه‌شه‌، وه‌ شايه‌تی ده‌ده‌م که‌ محمد درودی خوای لێبێت به‌نده‌و نێردراوی خودایه‌ .
( اللهم اجعلني من التوابين واجعلني من المتطهرين ) ، واته : خودایه‌ بمگێری له‌ ته‌وبه‌کاران و بمگێری له‌ خۆپاک که‌ره‌وه‌کان .
ـ ( سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك ) ، واته : پاکی و بێ گه‌ردی و سوپاس بۆ تۆیه‌ خودایه‌، شایه‌تی ده‌ده‌م که‌ هیچ په‌رستراوێک نی يه‌ به‌ هه‌ق جگه‌ له‌تۆ، داوای لێ خۆش بوونت لێ ده‌که‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لات .

به تاڵكه ره وه ی ده ست نوێژ

هه ر یه كێ له مانه ی خواره وه ڕوو بدات د ه ست نوێژی پێ ده شكێ:
1 ـ هه رشتێك له پاش و له پێش بێته ده ره وه.
2 ـ بێ هۆش بوون (له خۆ چوون).
3 ـ ده ستدان له عه وره ت به بێ په رده.
4 ـ خه وتن و بێ ئاگابوون له خۆ.
5 ـ ده ست به ر یه ك كه وتنی ژن و پیاوی نا مه حره م.

بۆ ئاماده كردنی ئه م بابه ته كه ڵك
وه رگیراوه له كتێبی (نوێژ كردن) نووسینی
به ڕێز "ناصح فتاح". ئه مه ش ده قی كتێبه كه یه به شێوه یPDF

      داگرتن

داهاتوو....چۆن نوێژ ده كه ی

moslim.se